وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی، نۆژەنکردنەوە و وەگەڕخستنی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتی خاوی لە کێڵگەکانی کەرکووک بۆ بێجی و بەغدا راگەیاند .
لە بەیاننامەیەکدا، جەبار لعێبی رایگەیاندووە "توانای بۆرییە نەوتییەکە، 40 ھەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا و درێژییەکەی دەگاتە 180 کیلۆمەتره بە رێگەی ئەم بۆڕییەوە، نەوتی خاو بۆ ھەردوو پاڵاوگەوی بێجی و دۆرە لەگەڵ وێستگەی کارەبای قودس باکووری بەغدا دابین دەکرێت، دهشڵێت "ھەر لە رێگەی ئەم بۆرییەوە، نەوتی خاو بۆ پاڵاوگهکان دابین دەکرێت".
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی روون کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکەدا، ھەموو ئهو بۆمبانهی داعش کە لە چواردەورەی بۆرییەکە چێنرابوون، ھەڵگیراونەتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.