له نووسینی نووسه‌ر و لێكۆله‌ری كورد " دكتۆر ئومێد وه‌رزه‌نده " ناسنامه‌و ژیانی شاعیری ناسراوی كورد " شێركۆ بێكهی " ده‌كرێت به كتێبێك و ده‌خرێته كتێبخانه‌كانی كوردستان .
له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " وه‌رزه‌نده " ئاشكرایده‌كات ،كتێبی ناسنامه‌ی شاعیری ناسراوی كورد " شێركۆ بێكه‌س " له شێوه‌ی گفتۆگۆ نووسراوه و بیرورای ژماره‌یه‌كی زۆر شاره‌زای ئه‌ده‌بیاتی سه‌باره‌ت به شێركۆ بێكه‌س له خۆ گرتووه .
ساڵی پار نووسین و لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه له لایه‌ن دكتۆر " ئومێد وه‌رزه‌نده " ده‌ستی پێكرد و له ئێستادا له قۆناغی كۆتایی دایه و به‌م نزیكانه چاپ ده‌كرێت .
وه‌رزه‌نده ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی زانكۆی ئازادی سنه‌یه و سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی كوردستان ناسییه ، دوایین كتێبی خۆی سه‌باره‌ت به ژیان و كاره‌كانی وهرگێری ناسراوی كورد ، دكتۆر ئیبراهیم یونسی له ئێران بڵاوكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.