هه‌ندێك كه‌س وا ڕاهاتوون به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌شێوه‌یه‌كی ههرمهكی ڕۆژانه چه‌ند جارێك ملیان ده‌ته‌قێنن به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری زیانه‌كانی بن.
ته‌قاندنی مل له‌وانه‌یه زۆر زیانبه‌خشتر بێت له سووده‌كانی.
ته‌قاندنی مل چاره‌سه‌رێكی گونجاو نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و له‌كۆیی هه‌ر سێ كه‌سێك دوو كه‌س به‌هۆی ته‌قاندنی مله‌وه تووشی زیان ده‌بن له‌یه‌كێك له‌قۆناغه‌كانی ژیانیاندا.
ئه‌م كاره نه‌ریتێكی زیانبه‌خشه ئه‌گه‌ری لێدانی سه‌كته‌ی ده‌ماغی لێده‌كرێت ، ده‌بێت ئاگاداری بێت كاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه له‌سه‌ر مێشك و سوڕی خوێن، ئه‌م رێگایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار شیاو نییه‌و پێویسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێنمایی هاوڵاتیان نه‌كرێت به‌ئه‌نجامدانی.
له‌كاتی بوونی ئازاری ملدا چه‌ند شێوازێكی دیكه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌یه ده‌توانرێت له‌به‌رچاو بگیرێت له‌جیاتی به‌كاربهێنرێت، له‌وانه شێلانی هێواشو نه‌رم و مه‌شقی وه‌رزشی كه هه‌مان رۆڵێ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاریان هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسی بن وسودی ته‌ندروستیشان بۆ له‌ش هه‌یه.
سه‌رچاوه/ زاگرۆس
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.