فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌راگه‌یاندراوێكیاندا ئاماژه به شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ل سوپای پاسداران له‌شاری شنۆى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ، له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه له‌ئاكامى شه‌ڕه‌كه‌مان له‌گه‌ل هێزه‌كه‌ى ئێران 9 پاسدار كوژراون و 18ی دیكه‌ش بریندار بوونه
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوه‌یه :
راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاونیشتمانانی کوردستان و هەموو میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە شەوی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاکێو لە ناوچەی شنۆ روویدا کە لە ئاکامدا ٩ پاسدار کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.
راگەیەنەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هێندێ میدیای دیکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دەنگۆی شەهیدبوونی ٧ پێشمەرگەیان راگەیاندبوو، بۆیە لەو پێوەندیەدا وێڕای وەدرۆخستنەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ زیانێک بەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و پێشمەرگەی کوردستان بە سڵامەت درێژەیان بە ئەرک و مەئموورییەتەکانی خۆیان داوە.
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
١٣٩٧/٣/٢٠
٢٠١٨/٦/١٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.