Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:38

فیلمی باوکه‌کان و کوره‌کان خه‌ڵاتی زێرینی به‌ده‌ستهێنا

له‌ هه‌مان كاتدا خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی به‌ده‌تهێنا
کوردستان TV
100%

له‌ ده‌رهێنانی " ته‌ڵال ده‌ركی " كه‌ ده‌رهێنه‌رێكی كوردی رۆژاوای كوردستانه‌ ، فیلمی دیكۆمێنتاری كوردی " باوكه‌كان و كوڕه‌كان "توانی خه‌ڵاتی زێرین له‌  په‌نجاو هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاری كراكۆڤ له‌ وڵاتی پۆله‌ندا وه‌ربگرێت .

ئه‌م فیلمه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ چ شێوازێك داعش منداله‌كانیان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن و تۆوی دوبه‌ره‌كی و شه‌رانگێزی له‌ ناخیان ده‌روێنن و به‌ بیروباوه‌ری توندره‌وی و كاری تیرۆریستی ده‌رونیان پر ده‌كه‌ن .

كاتی خۆی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ له‌ سووریا خۆی وه‌ك هاورێ و ئه‌ندامێكی داعش نیشان دابوو ، بۆیه‌ توانیبووی بچێته‌ ناو مه‌یدانه‌كانی شه‌ر و مه‌شق و راهێنان و له‌ ئه‌نجامدا ریكۆردێكی ڤیدیۆیی به‌ده‌ست هێنابوو ، هه‌ر بۆیه‌ لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاله‌كه‌ " ته‌ڵاڵ ده‌ركی " یان وه‌ك چاونه‌ترس له‌ جیهانی دردا " وه‌سف كرد .

جێی باسه‌ ، جگه‌ له‌م خه‌لاته‌ فیلمی " باوكه‌كان و كوره‌كان " له‌ هه‌مان كاتدا خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی به‌ده‌تهێنا ، ئه‌ویش خه‌ڵاتی فیدراسیۆنی ره‌خنه‌گرانی فیلمه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.