گۆرانیبێژی ناسراو و به ئه‌زموون " ئیسماعیلی سابوری " سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی 6 گۆرانی تازه‌یه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا 6 گۆرانی نوێی ئاماده‌ن كه كاری موزیك و ئاماده‌كاری له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی به ئه‌زموون " عه‌بدولڵا جه‌مال سه‌گرمه " بۆ ده‌كرێت و هه‌موو كاره‌كانی ئه‌م 6 گۆرانییه ته‌واو بووه و بریاره له چوارچێوه‌ی ئه‌لبوومێكی گۆرانیدا بڵاویان بكاته‌وه ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت له سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئه‌م كاره بكات ، بۆیه كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه تازانه‌ی دیار نه‌كردووه .
جێی ئاماژه‌یه ، ئیسماعیلی سابوری ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه ، نەبوونی سپۆنسەر و لایەنی بەرهەم هێنەر هۆكارێكی كاریگەرن بۆ نەهاتنە بەرهەمی كارە تازەكانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.