هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا به هاوبه‌شی بریارانداوه له مانگی داهاتوو له هۆلی سینه‌مای فاملی مۆل له هه‌ولێر فیلمێك نمایشبكه‌ن .
به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر " شاخه‌وان مسته‌فا " ئاشكرایده‌كات ،لەگەڵ نوێنەری کۆنسوڵگەریی بەریتانیا چەند بابەتێکی ھونەری گفتوگۆی چڕی لەسەر کراوە و لە داھاتووشدا کاری زیاتر لە نێوان ھەردوولا ئەنجام دەدرێت .
وتیشی ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە سەدەی ڕابردوو دەکات، بە تایبەتی لە ساڵی 1920 کە بەریتانیەکان دێنە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و خۆیان وەک ھێزێکی گەورە لە نێو وڵاتانی عەرەبی دەناسێنن و تا دەگەن بە عێراق و دۆستایەتی نێوان کورد و بەریتانیاش لەو فیلمەدا نیشان دەدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.