Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 10:24

یه‌کێتى تۆپى پێى کوردستان باشترینه‌کانى خولى نایابى کوردستانى راگه‌یاند

له‌راگه‌یاندراوى یه‌كێتیه‌كه‌
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ساڵانه‌ دواى كۆتایی هاتنى خولى نایابى كوردستان، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌ رێگه‌ى لێژنه‌ى راگه‌یاندنى یه‌كێتییه‌كه‌یه‌وه‌، كه‌ پێك دێن له‌ نوێنه‌رى رۆژنامه‌نووسانی شاره‌كان، باشترینه‌كانى خوله‌كه‌ دیارى ده‌كات، دیاره‌ بۆ ئه‌مساڵیش به‌ شێوازێكى نوێ كارى بۆ ئه‌مه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى له‌ ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كان هه‌بێت، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:

1- سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ وه‌رزشییانه‌ى ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتیارى راگه‌یاندنى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستانیان وه‌رگرتووه‌، باشترینى یارییه‌كه‌یان دیارى كردووه‌، بۆ هه‌ر یارییه‌كیش باشترین یاریزانى یارییه‌كه‌ (1) ده‌نگى وه‌رگرتووه‌.

2- سه‌رجه‌م راهێنه‌ره‌كانى به‌شداربوو له‌ خولى نایابى كوردستان، كه‌ ژماره‌یان (9) راهێنه‌ر بوو، مافى ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ (3) ده‌نگ یان كه‌متر بده‌ن، له‌مه‌یان سه‌رپشك كراون، به‌ڵام نرخى ده‌نگه‌كان جیاوازى هه‌بووه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

• ده‌نگى یه‌كه‌م = 3 خاڵ
• ده‌نگى دووه‌م = 2 خاڵ
• ده‌نگى سێیه‌م = 1 خاڵ

3- سه‌رجه‌م كاپتنه‌كانى به‌شداربوو له‌ خولى نایابى كوردستان، كه‌ ژماره‌یان (9) كاپتن بوو، مافى ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ (3) ده‌نگ یان كه‌متر بده‌ن، له‌مه‌یان سه‌رپشك كراون، به‌ڵام نرخى ده‌نگه‌كان جیاوازى هه‌بووه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

• ده‌نگى یه‌كه‌م = 3 خاڵ
• ده‌نگى دووه‌م = 2 خاڵ
• ده‌نگى سێیه‌م = 1 خاڵ

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (عومه‌ر بیبۆ) له‌ یانه‌ى برایه‌تى، (عه‌لى عه‌زیز) له‌ یانه‌ى ئارارات، (ئامانج ئه‌كره‌م) له‌ یانه‌ى هه‌ندرێن و (دانا عوسمان) له‌ یانه‌ى هه‌ولێر له‌ كێبركێی باشترین یاریزانه‌كانى خولى نایابى كوردستان مانه‌وه‌، دواى لێككردنه‌وه‌ و ژماردنى ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

1- عه‌لى عه‌زیز ـ ئارارات به‌ (38) خاڵ پله‌ى یه‌كه‌م
* (3) خاڵى رۆژنامه‌نووسان.
* (16) خاڵى راهێنه‌ره‌كان.
* (19) خاڵى كاپتنه‌كان.

2- دانا عوسمان ـ هه‌ولێر به‌ (33) خاڵ پله‌ى دووه‌م
* (3) خاڵى رۆژنامه‌نووسان.
* (13) خاڵى راهێنه‌ره‌كان.
* (17) خاڵى كاپتنه‌كان.

3- عومه‌ر بیبۆ ـ برایه‌تى به‌ (24) خاڵ پله‌ى سێیه‌م
* (4) خاڵى رۆژنامه‌نووسان.
* (12) خاڵى راهێنه‌ره‌كان.
* (8) خاڵى كاپتنه‌كان.

4- ئامانج ئه‌كره‌م ـ هه‌ندرێن به‌ (13) خاڵ پله‌ى چواره‌م
* (3) خاڵى رۆژنامه‌نووسان.
* (4) خاڵى راهێنه‌ره‌كان.
* (6) خاڵى كاپتنه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ باشترین گۆڵپارێزه‌كانیش، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ (هه‌ورامان رزگار) له‌ یانه‌ى برایه‌تى، دیدار حامد له‌ یانه‌ى هه‌ولێر و دلێر حاته‌م له‌ یانه‌ى زێره‌ڤانى، له‌ كێبركێی باشترینه‌كانى خولى نایابى كوردستان مانه‌وه‌، دواى لێككردنه‌وه‌ و ژماردنى ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

1- دیدار حامد ـ هه‌ولێر به‌ (45) خاڵ پله‌ى یه‌كه‌م
* (8) خاڵى رۆژنامه‌نووسان.
* (19) خاڵى راهێنه‌ره‌كان.
* (18) خاڵى كاپتنه‌كان.

2- دلێر حاته‌م ـ زێره‌ڤانى به‌ (39) خاڵ پله‌ى دووه‌م
* (8) خاڵى رۆژنامه‌نووسان.
* (14) خاڵى راهێنه‌ره‌كان.
* (17) خاڵى كاپتنه‌كان.

3- هه‌ورامان رزگار ـ برایه‌تى به‌ (37) خاڵ پله‌ى سێیه‌م
* (10) خاڵی رۆژنامه‌نووسان.
* (12) خاڵی راهێنه‌ره‌كان.
* (15) خاڵی كاپتنه‌كان.

بۆ زانین، یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی و یانه‌ی زێره‌ڤانی (تیاگۆ ئه‌دواردۆ ئامارال) به‌ تۆماركردنی (12) گۆڵ، خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 وه‌رده‌گرێت.

تێبینى: سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدارییان له‌ ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كان نه‌كردووه‌، ته‌واوى كاره‌كان به‌ لێژنه‌ى راگه‌یاندن له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ سپێردراوه‌، به‌ هیواى ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكمان به‌ یاریزانانى كوردستان كردبێت، پیرۆزبایی له‌ باشترینه‌كانى خولى نایابى كوردستان ده‌كه‌ین.

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان
لێژنه‌ى راگه‌یاندن

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.