Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 21:13

سەرپەرشتیاری عەلوەی هەولێر بۆ کوردستان تیڤی: نرخی هەنجیری ئاکرێ لە 8 هەزار دینار تێپەڕ ناکات

Rawand rebwar
100%

دانا عەزیز، سەرپەرشتیاری عەلوەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دیجیتاڵ میدیای (کوردستان تیڤی)، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە گرانیی نرخی هەنجیر دەکەن و هاوکات وردەکاریی نوێی لەبارەی دۆخی بازاڕ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ئاشکرا کرد.

دانا عەزیز، سەبارەت بەو هەواڵانەی لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا دەربارەی گرانیی نرخی هەنجیر بڵاوکراونەتەوە، ڕایگەیاند: "ئەو زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە؛ لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆ هەنجیری پلە یەکی ئاکرێ لە 8 هەزار دینار تێپەڕ ناکات." ئاماژەی بەوەش دا کە نرخی هەنجیری "تەقتەق" زۆر گونجاوە و لە نێوان 1,000 بۆ 1,500 دیناردا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەرپەرشتیاری عەلوەی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، کە زۆریی بارانبارینی وەرزی بەهاری ئەمساڵ کاریگەریی لەسەر هەندێک بەرهەم هەبووە، گوتیشی: "بەهۆی بارانەوە بەرهەمی پەتاتە کەم بووەتەوە و وەک پێویست نییە، بەڵام لە بەرامبەردا بەرهەمی پیاز و تەماتە یەکجار زۆرە و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرهەمەکە چەند قات زیادی کردووە."

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ کوردستان تیڤی، دانا عەزیز جەختی کردەوە کە پڕۆسەی هەناردەکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان بۆ دەرەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە. سەبارەت بە هاوردەکردنیش گوتی: "بە مەبەستی پاڵپشتیی جووتیاران، هاوردەکردنی ئەو میوانەی کە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن قەدەغەیە، تەنها بۆ هەندێک بەرهەمی وەک (قەیسی و گێلاس) نەبێت کە بەهۆی کەمیی بڕەکەیان لە ناوخۆدا، ناچارین لە دەرەوە هاوردەیان بکەین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.