Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 23:44

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی تەقینەوەکەی شاری "جەرمانا" لە سووریا دەکات

100%

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینانی لە شاری "جەرمانا" لە وڵاتی سووریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی.

لە پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە: "بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی حکوومەت و گەلی کۆماری عەرەبیی سووریا و بنەماڵەی قوربانییان دەکات."

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە هاوسۆزیی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "هاوبەشی خەمی کەسوکاری قوربانییانین و لە خوای گەورە داواکارین شیفای خێرا بۆ سەرجەم بریندارەکانی ئەم ڕووداوە بنێرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.