هه‌بوونی زنجیره دراما كوردییه‌كان وه‌ك ماستی مه‌ڕی لێهاتووه!، ساڵی جارێك ده‌یبینین، له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان ئینجا ده‌رگای ره‌حمه‌ت به رووی دراما خۆماڵیه‌كاندا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وپه‌ڕی رێز و حورمه‌تمان بۆ هه‌موو هه‌وڵ و ماندوو بوونی ده‌یان و سه‌دان هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد، كه به‌شێكی زۆریان هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ به‌رهه‌مه درامایی و فیلمه كوردییه‌كان ته‌رخانكرد، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه تا مانگی ره‌مه‌زان نه‌یه‌ت دراما كوردی نابینین، زۆر جار خه‌ڵكی ده‌ڵێت وه‌ك (لوقمه‌قازی و شه‌ره‌به‌تی مێوژی لێهاتووه) درامای كوردی ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ندێك كه‌ناڵ ده‌رگایه‌ك به‌رووی درامای كوردیدا ده‌كه‌نه‌وه!.
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه بووه به‌نه‌ریت له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش هه‌موو ساڵێك له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌رهه‌می درامای خۆیان نمایشده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ته‌نها له‌و مانگه‌دا نیه خه‌میان هه‌بوونی دراما بێت، به‌ڵكو به‌رده‌وامن له هه‌بوونی به‌رهه‌می خۆیان، چونكه دراما و فیلم له زۆربه‌ی وڵاتان وه‌ك پیشه‌سازییه‌كی سپی لێهاتووه‌و بایه‌خی زۆری پێده‌ده‌ن!.
له‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر"ـدا تیشكێكی خێرا ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و دراما كوردیانه‌ی ئه‌و ساڵ بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یان كه‌مه، به‌ڵام بۆ بینه‌ر و هه‌بوونی به‌رهه‌می خۆماڵی كارێكی باشه.
هونه‌رمه‌ند (لوقمان غه‌ریب) كه ده‌رهێنه‌ری درامای (دوا بڕیاری یه‌عقوب)ـه‌و شه‌وانه له‌شاشه‌ی (كۆره‌ك تیڤی) نیشانی بینه‌ران ده‌درێت، له‌مباره‌یه‌وه گوتی : "ئه‌و زنجیره درامایه به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیای (بابیلۆن) و ناوه‌ندی (گاڤـ)ـه، به شێوازێكی زۆر باشی له رووی (وێنه‌گرتن، ده‌نگ، لۆكێشن، رووناكی، مۆنتاژ و ده‌رهێنان) كاری بۆ كراوه، هه‌وڵێكی باشی چه‌ند ساڵی رابردووی كۆمپانیای (بابیلۆن) بوو، بۆ ئه‌وه په‌ره به به‌رهه‌م هێنانی درامای خۆماڵی بدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره بابیلۆن به‌ته‌نها و به‌بێ بوونی بازاڕێكی باش بۆ ساغ كردنه‌وه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان چۆن ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت، له‌كاتێكدا ته‌له‌فزیۆنه‌كان زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌لایه‌ن درامای (توركی و كۆری) داگیر كراوه‌و له‌خزمه‌تی درامای بیانین و هه‌بوونی درامای كوردی‌یان هه‌ر بیر چۆته‌وه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانی دا هونه‌رمه‌ند (لوقمان غه‌ریب) ئه‌وه‌شی گوت : "من له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا نه‌مبینووه هیچ كه‌ناڵێك به‌قه‌ده‌ر (كۆره‌ك تیڤی) له‌خزمه‌تی درامای كوردی دابێت، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی (كوردستان تیڤی) ئه‌وانیش چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا هه‌وڵی باشیان هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كه‌ی ئێمه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵی ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی (گاڤـ) هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیای (بابیلۆن) زۆر باشبوون، بۆ ئه‌وه‌ی درامای خۆماڵیمان هه‌بێت، كه‌چی به‌داخه‌وه درامای دۆبلاژی توركی و كۆری له ئێستادا بووه به نه‌ریت و ده‌ڵێی كه‌ناڵه‌كان سوێندی یاسایان خورادووه له‌خزمه‌تیان دابن!، ئه‌نجامه‌كه‌شیسه‌یر بكه‌ن له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌وه چی گورزێكیان له‌ماڵ و خێزانی كورد وه‌شاندووه!".
له‌باره‌ی نمایشی ئه‌و ساڵی دراماكه‌ی (لوقمان) گوتی : "ئه‌م ساڵ له‌شاشه‌ی كۆره‌ك تیڤی درامای (دوا بریاری یه‌عقوب) هه‌موو شه‌وانێكی ره‌مه‌زان كات (10:00) شه‌و نمایشده‌كرێت، كه من ده‌ست خۆشی له‌و كه‌ناڵه هونه‌رییه ده‌كه‌م، كه تائێستاكه هه‌موو ساڵێك به‌رهه‌مێكی درامای كوردی بۆ بینه‌ران په‌خشكردووه، دیاره به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئه‌و ساڵ خاوه‌نی بینه‌رێكی زۆره‌و تائێستاكه خه‌ڵكی لێی رازیه".
خانمه هونه‌رمه‌ند (گه‌زیزه عومه‌ر) كه وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت كاری بۆ به‌رهه‌م هێنانی زنجیره درامایه‌ك كرد به‌ر له (3) ساڵ له‌مباره‌یه‌وه گوتی : "ئه‌و زنجیره درامایه‌ی ئێمه، دیاره به‌رهه‌می كۆمپانیای (بابیلۆن) بوو، سوپاسی شاشه‌ی (كۆره‌ك تیڤی) ئه‌كه‌م، كه ئه‌وه بۆ دووه‌مین جاره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رێك بۆ بینه‌رانی په‌خش و بڵاوی ده‌كاته‌وه، دیاره منیش وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت ئه‌و ئه‌زموونه‌م تاقی كرده‌وه سوپاس بۆ خوا ڕه‌زامه‌ندییه‌كی زۆر باشمان به‌ده‌ست هێنا له‌لایه‌ن بینه‌ران و هونه‌ردۆستانه‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌ركی به‌رهه‌م هێنانی دراما له‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی وه‌ك بابیلۆن به‌ڕاستی جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان په‌یڕه‌ویان ده‌كرد له پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێناندا ده‌كرێ بڵێین مۆدێلێكی تازه بوو له به‌رهه‌م هێنانی دراما، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارێكی زۆر باشیان كرد بۆ به‌رهه‌م هێنانی دراماكه‌مان، زیاتر له (200) ئه‌كه‌ته‌ر به‌شداری كرد نازی هه‌ر هه‌موویان راگرت و به‌سوپاسه‌وه تا ئێستاكه‌ش به‌ڕێزه‌وه سه‌یری (بابیلۆن میدیا) ده‌كه‌ن!".
له‌باره‌ی هه‌بوونی درامای دۆبلاژ كراوه (گه‌زیزه) ئه‌وه‌شی خسته‌روو : "من نازانم ئێمه خۆمان پێویستمان به ئه‌وه هه‌یه میله‌تی خۆمان هۆشیار بكه‌ینه‌وه له‌رێگه‌ی دراماوه ئه‌و دیارده‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ی رۆژانه له‌نێو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای خۆمان رووده‌دات، تێناگه‌م تاكه‌ی ده‌بێ ئێمه شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان له‌خزمه‌تی درامای دبلاژكراوی وڵاتانی دیكه‌دا بێت!، ئاخر كه‌للتور و فه‌رهه‌نگی ئه‌وان بۆچی ده‌بێت ده‌خواردی بینه‌ری خۆمانی بده‌ین، چۆن ده‌بێ دراما دۆبلاژكراوه‌كان درامای خۆماڵی له‌بیر و هزری بینه‌ری كورد ببنه‌وه!، به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌ریتێكی زۆر خراپه‌و بووه به چاولێكه‌ری هه‌رچی كه‌ناڵه رووی له‌و بابه‌ته كردووه‌و كه‌سیش نیه لێپیچینه‌وه له‌و بابه‌ته‌دا بكات!".
هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموونی بورای دراما (عه‌لی ئه‌حمه‌د) له‌باره‌ی هه‌بوونی به‌رهه‌می خۆماڵی له‌لای خۆیه‌وه گوتی : "به‌ڕاستی درامای كوردی له قۆناغێكی خراپ و بێ خاوه‌ن دایه، ئه‌وه‌شی كراوه به هه‌وڵ و ماندوو بوونی چه‌ند كه‌سێكه!، ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر زنجیره درامایه‌كمان به هه‌زار ده‌رده سه‌ری به‌رهه‌م هێنا له ژێر ناوی (ونبووه‌كان) له ده‌رهێنانی (جه‌وهه‌ر ئه‌نوه‌ر)، ئه‌و درامایه تاوه‌كو كه‌ناڵێك لێوه‌رگرتین به‌ڕاستی به هیلاك چووین، سوپاسی كه‌ناڵی (كوردستان تیڤی) ده‌كه‌ین كه ده‌رگای لێكردینه‌وه، ئه‌و ساڵ له‌مانگیره‌مه‌زان بۆمان نمایشده‌كات، من وه‌ك (عه‌لی ئه‌حمه‌د) كه زیاتر له (45) ساڵی ته‌مه‌نی خۆم داوه به‌كاری نواندن هیچ سه‌رده‌مێك به‌قه‌د ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی درامای كوردییم ئاوا له‌و ره‌وشه خراپه نه‌بینیووه، ئه‌وه‌شیان ته‌نها و ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هانی كۆمپانیا هونه‌رییه‌كان ناده‌ن، هه‌روه‌ها درامای دۆبلاژكراوی توركی و كۆرییش ماڵی هه‌موومانی وێران كرد
ن/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.