Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:42

دوا ده‌رگا به‌شداری له‌ 3 فێستیڤاڵی جیهانیدا ده‌کات

باس له‌ ئازادی ئافره‌ت ده‌كات
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌رهێنانی " ئازا یوسف " فیلمی كوردی " دوا ده‌رگا " بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات به‌شداری له‌ سێ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات .

ئه‌م فیلمه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می سینه‌مایی " ئازا یوسف " ه‌ و دوای دوو مانگ له‌ به‌رهه‌مهێنانیدا ، بریاره‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فێستیڤاڵه‌كانی " عیون " له‌ شاری به‌غدا ، جه‌رجیس له‌ وڵاتی تونس و دار به‌یزا له‌ وڵاتی مه‌غریبدا به‌ هێوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م فێستیڤالانه‌ به‌شداری ده‌كات .

تا ئێستا فیلمی  سینه‌مایی " دوا ده‌رگا " له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایش نه‌كراوه‌ ، فیلمه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی چیرۆك باس له‌ ئازادی ئافره‌ت ده‌كات .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.