Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:34

لە مانگی ڕابردوودا پێنج کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران
کوردستان TV
#7
100%


لە مانگی رابردووی ئەمساڵ ڕێژەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی، بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر، 137٪ زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ئاماری هەنگاو لە مانگی ئایاری ڕابردوودا و لەسەر سنورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و کۆڵبەرێکیش بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، نۆ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و  سێ کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و دوو کۆڵبەریش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

ئەو ژمارەیەش بەراورد بە مانگی پێشووتر لەسەدا 137 بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا کۆڵبەرێک کوژراوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە دەیان کۆڵبەری کورد لە ڕێگا سەخت و پڕمەترسیدارەکانی سنورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.