كورته فیلمی (سه‌گی برسی) له سیناریۆ و ده‌رهێنانی ڕاژان عه‌زیز له دیداری چاوی سینه‌مایی بۆ فیلمی خوێندكاران له ئیزمیر خه‌ڵاتی بینه‌رانی به‌ده‌ست هێنا.
دیداری چاوی سینه‌ما له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فیلمی ئوگوز له 20 تا 23ی ئایار له شاری ئیزمیر له وڵاتی توركیا به‌به‌شداری 28 فیلم به‌ڕێوه‌چوو.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له مه‌ترسیه ئیقلیمیه‌كان ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی به‌شێك له وڵاتانی ئیقلیمی و عه‌ره‌بی و له رێگه‌ی نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وان خولقێنه‌ری داعش و ناردنیان بوون وه‌ك مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان.
سیناریۆ و ده‌رهێنانی فیلمه‌كه له‌لایه‌ن ڕاژان عه‌زیز و كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ش فه‌لاح حه‌سه‌ن كراوه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كورته فیلمه له ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ستۆی (Zak Film )ه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.