Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:28

وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر: ئه‌مریکا له‌وه‌ زیره‌کتره‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئێران بکه‌وێته‌ جه‌نگ

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان هه‌یه‌تیی ده‌بێ بپارێزێت
خالید عه‌تیه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ بپارێزرێت و ئه‌مریكاش له‌وه‌ زیره‌كتره‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته‌ جه‌نگ، هه‌روه‌ها ناكۆكییه‌كانی  نێوان ده‌وحه‌ و تاران به‌ مانای خۆشكردنی ئاگری جه‌نگ نییه‌.

خالید عه‌تیه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر له‌ كۆنفڕانسی ئه‌منیی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ له‌ سه‌نگاپوور به‌ڕێوه‌چوو له‌ وتارێكدا وتی: پێویسته‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاشتیی و رێگریی له‌ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن.

وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش وتی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان هه‌یه‌تیی ده‌بێ بپارێزێت و رێگریی بكرێت له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا زۆر له‌وه‌ زیره‌كتره‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته‌ جه‌نگ.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ شڕۆڤه‌كارانی بواری سیاسه‌ت نیه‌گرانن له‌وه‌ی كه‌ ته‌نگه‌ژه‌ له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كه‌نداو وێڕای به‌رده‌وامیی گه‌مارۆ و سزاكانی سه‌ر قه‌ته‌ر، سه‌قامگیریی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بشێوێنێت.

خالید عه‌تیه‌ هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك وتی كه‌ هه‌وڵی لایه‌نی سێیه‌م بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری جه‌نگ له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ دژی ئێران مه‌ترسیداره‌.

هه‌ڵبه‌ت راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌تیه‌ به‌وه‌ لێكدده‌دنه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ مه‌به‌ست له‌ لایه‌نی سێیه‌م سعودیا بێت.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.