Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 21:11

لە یارییەکی دۆستانەدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا سویسرا یەکسان بوون

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كان
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كان ، له‌پێناو ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى كه‌به‌رواری 14 - 6 - 2018 یاریه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن ، هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میوانداری  هه‌ڵبژارده‌ى سویسرای كرد . 

یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، گۆله‌كه‌ى ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزلا له‌خوله‌كى 29 ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ تۆماری كرد ، گۆله‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ی سویسراش له‌ڕێگاى یاریزان  رۆدریگێز له‌خوله‌كى 62 ى تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ تۆمار كرا 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.