ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 3- 6- 2018 پێگه‌ى كۆریرۆ دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاوى كرده‌وه ، گه‌وره بازرگانێكى قه‌ته‌ری ئاماده‌یی خۆی ده‌ڕبریوه بۆندێكى 200 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش بهزێنهدین زێدان بكات له‌پێناو ئه‌وه‌ى ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى قه‌ته‌ر وه‌ربگرێت .
پێگه‌كه ڕاشیدهگهیهنێت ئه‌و بۆنده له‌پێناو ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر ئامادهباشیهكى باشى هه‌بێت له‌بۆ مۆندیالى 2022 كاتێك خۆی میوانداری جامى جیهانى ده‌كات ، وه ئه‌و وڵاته ده‌شیه‌وێت له‌به‌شداری ژماره‌یه‌كى باش بێت و له‌ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆى ده‌ست پێبكه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ى له‌چوار ساڵى داهاتوو پێكهاته‌یه‌كى باش ئاماده‌بێت بۆ مۆندیال .
له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنى ئه‌و بۆنده له‌لایه‌ن بازرگانێكى گه‌وره‌ى قه‌ته‌ڕیه‌وه بۆ زێدان ، ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وه‌رزشى جیهانى رایده‌گه‌یه‌نن ، گەورەترین بۆندی مێژووی تۆپی پێ یه كه‌پێش كه‌ش بهزێدان كراوه
زێدان له‌هه‌فته‌ى پێشوو له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى ریال مه‌درید راگه‌یاند
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.