Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 13:16

به‌بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هاوردەی گۆشتی هیندی قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

وه‌زاره‌تى كشتوكال ژماره‌یه‌ك بریار ده‌رده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌  3 - 6 - 2018  وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، به‌سه‌رپه‌رشتى  رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرانی كەرەنتینەو به دواداچوون، لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دران:

1- قەدەغەكردنی هاوردەی گۆشتی هیندی لە رۆژی 3/6/2018 ەوە.

2- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.

3- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەی مریشكی بەستوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.