Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 09:10

بارسێلۆنا : ڕۆیشتنى زێدان له‌ریال مه‌درید ، کێشه‌ بۆ ئێمه‌ دروست ده‌کات

سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى
کوردستان TV
100%


پێگه‌ى  سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى رایده‌گه‌یه‌نێت ، یانه‌ى بارسێلۆنا ئارام نیه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی ڕۆیشتنى زێنه‌دین زێدان له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید ، به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی وه‌رزشى بارسێلۆنا به‌پێگه‌كه‌ى رایگه‌یاندووه‌ ،  رۆیشتنی زێدان  له‌ئێستادا ، ریاڵ مەدرید توشی کێشە دەكات كاتى ده‌وێت تا بتوانێ راهێنه‌رێكى وه‌ك زێدان بدۆزێته‌وه‌و له‌شوێنى دایبنێت و ژماره‌ بێت و وه‌بتوانێ نازناوه‌كان بۆ ریال به‌ده‌ست بهێنێت . 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى بارسێلۆنا راشیده‌گه‌یه‌نێت ، هاتنى راهێنه‌ری نوێ بۆ ریال مه‌درید دووچاری كێشه‌ ده‌بین له‌گه‌لى ، ھەر راھێنەرێکی نوێ بێتە شوێن گره‌وه‌ى زێدان یەکەم کاری ئەوە دەبێت شەڕ لەسەر بەدەست ھێنانی نازناوی لالیگا دەکات و هه‌وڵى بۆی ده‌دات ، بۆیەده‌بێت  ئامادەکاری باش بکەین بۆ وەرزی داھاتوو له‌به‌شداریمان له‌خوله‌كاندا دیار بین و یانه‌ى نازناو بین ، وه‌بیر له‌وه‌ش نەکەینەوە کێ دەبێتە راھێنەری ریاڵ مەدرید


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.