Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:56

له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران، ناتۆ به‌رگریی له‌ ئیسڕائیل ناکات

یێنس ستۆلتنبرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ
له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران، ناتۆ به‌رگریی له‌ ئیسڕائیل ناكات
کوردستان TV
100%

یێنس ستۆلتنبرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسڕائیل، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی به‌رگریی و پشتیوانیی له‌ ئیسڕائیل ناكات.

ستۆلتنبرگ وتی ئیسڕائیل ئه‌ندامی ناتۆ نییه‌ به‌ڵكو هاوبه‌شی ئه‌م په‌یمانه‌یه‌ و به‌و پێیه‌ بڕگه‌ی پێنجی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیل، ئه‌م وڵاته‌ ناگرێته‌وه‌.

سكرتێری گشتیی ناتۆ سه‌باره‌ت به‌ ته‌نگه‌ژه‌ به‌رده‌وامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش وتی: ناتۆ هیچ به‌شدارییه‌كی له‌ ره‌وتی ئاشتیی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا نییه‌ و بوونیشی له‌ پێكدادانه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا له‌ ئاستێكی كه‌مدایه‌.


سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.