فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سوپای ئێران له جۆری " ئێف 7 " له نزیك شاری ئیسفه‌هان كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌م فڕۆكه‌یه كه سه‌ر به هێزی ئاسمانیی سوپای ئێران بووه، هه‌ردووك سه‌رنشینه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بكه‌وێته سه‌ر عه‌رز، خۆیان له فڕۆكه‌كه هه‌ڵداوه‌ته ده‌ره‌وه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی سوپای ئه‌م وڵاته وتی: تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه دیار نییه.
به‌رپرسه‌كه وتیشی كه فڕۆكه‌كه كاتێك له‌سه‌ر ئاسمانی پارێزگای ئیسفه‌هان ده‌سوڕایه‌وه تووشی ئه‌م رووداوه بووه.
شایه‌نی باسه كه تا ئه‌م كاته‌ی ئێستا زیانه گیانیی و مادییه‌كانی شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه دیار نییه.
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.