Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 20:48

کۆریای باشوور گرێبه‌ستێکی 2 ملیار دۆلاریی نێوان خۆی و ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

هۆكاری شكست هێنانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سزا ئابوورییه‌ نوێیانه‌ى ئه‌مریكا بووه
كۆریای باشوور گرێبه‌ستێكی 2 ملیار دۆلاریی نێوان خۆی و ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای دایلیم ئیندستریاڵی كۆریای باشوور رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستێكی دوو ملیار دۆلاریی نێوان خۆی و ئێرانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ درووستكردنی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت واژۆیان كردبوو.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌، هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ بێتوانایی لایه‌نی ئێرانی بووه‌ له‌ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی پڕۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئیسفه‌هان.

وه‌ك دیاره‌ هۆكاری شكست هێنانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سزا ئابوورییه‌ نوێیانه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ ئه‌مریكا خستوویه‌ته‌ سه‌ر ئێران به‌هۆی ئه‌و پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌ی كه‌ به‌رپرسانی تاران چه‌ندین ساڵه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.