"ئه‌نوه‌ر شێخانی" ھونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموونی كورد، له‌ئێسته به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كراوه تاكو چاره‌سه‌ر وه‌رگرێ.
"ھه‌ردی ئه‌نوه‌ر" كوڕی ھونه‌رمه‌ند به "كه‌ی مه‌گه‌زین"ـی گوت: باوكم به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌كی چڕه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته له ئه‌ڵمانیا به‌ھۆی قورسی نه‌خۆشیه‌كه‌وه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری وردی پزیشك دایه.
زیاتریش گوتی:ماوه‌ی مانگێكه به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌ش به‌ھۆی قورسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كاتی ھاتنه‌وه‌ی دیاری نه‌كراوه، له نه‌خۆشخانه‌كانی كلینیكوم ڕێشت دێر ئیسار و كلینیكوم منشن شاری میونخ به‌رده‌وام چاودێری وه‌رده‌گرێت.
"شایانی باسه ئه‌نوه‌ر شێخانی " ئه‌كته‌ر و به‌رھه‌م ھێنه‌ر له دایكبووی ساڵی ١٩٥١/ ده‌ستپێكی كاری ھونه‌ری له ساڵی ۱۹۷٠ له تیپی پێشڕه‌وی سه‌ر به سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، یه‌كه‌مین شانۆ به‌ناوی ( سه‌ره‌تان) به‌شداری تێدا كردوو به‌ڵام بۆ تۆماری ته‌له‌فزیۆنی ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ ( ماره‌یی)به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانه، به‌شداری له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و دراما كردووه و یه‌كێكه له به ئه‌زموونترین ئه‌كته‌ره‌كان كورد.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.