له نووسین و سیناریۆی خۆی هونه‌رمه‌ند " ده‌روێش عومه‌ر " سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكه له ژێر ناوی تۆپی سوور .
كورته فیلمی " تۆپی سوور " له لایه‌ن "رزگار كه‌ریم " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه و به كامێرای " سۆران سۆرانی " وێنه‌ی گیراوه و هونه‌رمه‌ند " ده‌روێش عومه‌ر " نووسیویه‌تی و كاری سیناریۆی بۆ ئه‌نجامداوه .
ئه‌م فیلمه بەرهەمی (زانكۆی رۆژئاوای لەندەنە) و ماستەرنامەی كۆتایی هونەرمەند"رزگار كەریم"ە. لە دوو مانگی داهاتوودا كاری مۆنتاژ و دەنگ و رەنگی لەلایەن كەسانێكی بیانیەوە بۆدەكرێت ، ماوه‌ی فیلمه‌كه ته‌نیا 13 خوله‌كه و بریاره لەمانگی هەشتی ئەمساڵدا لە زانكۆی رۆژئاوای لەندەن نمایش بكرێت ودواتر بەشداری فێستیفالە جیهانیەكان بكات.
فیلمی تۆپی سوور باس له تەنیایی و بێزاری و نامۆبوونی مرۆڤ دەكات لەسەردەمی تەكنۆلۆژیاو جەنجاڵی شارەكاندا و هه‌روه‌ها باس لەدووركەووتنەوەی مرۆڤ لە سروشت و لە خودی خۆی ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.