Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:04

76 کەس له‌ تاران بریندار ده‌بێت

زریانێکی بەهێز شاری تارانی گرتەوە
کوردستان TV
#11
100%


دوێنێ چوار شەممە زریانێکی بەهێز تارانی پایتەختی ئێرانی گرتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس بونە قوربانی کە یەکێک لەقوربانیەکانی گیانی لەدەستدا.

محەمەد کەرەم دەرئابادی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی فریاکەوتنی تاران ڕاگەیاند، زریانەکە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە لە زۆربەی ناوچەکانی تاران توند بوو و بووە هۆی گیان لەدەستدانی یەک کەس و برینداربوونی 76 کەسی تر .

باسی لەوەش کردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەهۆی داڕووخانی خانووەکەیەوە بووە لە گەڕەکی نازی ئاباد.

ئاماژەی بەوەشداوە 25 کەسیان پاش وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی سەرەتایی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و هاوڵاتیەکانی تر هەر لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کرا.

شایەنی باسە دوێنی زریانێکی بەهێز شاری تارانی گرتەوە بە جۆرێک خێرایی با گەیشتە 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، جگە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیان، زیانی ماددی بەر خانوو و دوکانی هاوڵاتیان کەوت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.