له سیناریۆ و ده‌رهێنانی " به‌ختیار عه‌زیز " كورهته فیلمی " نامه‌یه‌ك بۆ دایكم " له شاری لاس ڤیگاس له وڵاتی ئه‌مریكا ، به‌شداری له فێستیڤاڵی ( action on film festival ) ده‌كات .
نامه‌یه‌ك بۆ دایكم له نوسینی " هیوا غه‌ریب " ه و لایه‌ن " به‌ختیار عه‌زیز " یش كاری سیناریۆ و ده‌رهێنانی بۆ كراوه ، هه‌ریه‌ك له " ئه‌حمه‌د جه‌مال ، مانی جه‌مال و پێری ڤانه " وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵیان تێیدا بینیوه و وێنه‌گری هۆله‌ندی " لێمێنز ویلێم " و ئه‌كته‌ری به‌ریتانی " كارا پیكشن " له به‌رهه‌مه‌كه به‌شداریان كردووه .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه " به‌ختیار عه‌زیز " ئاشكرایده‌كات چیرۆكی ئه‌م كورته فیلمه چیرۆكێكی راسته‌قینه‌یه كه سه‌دان خێزان له رێگای هه‌نده‌رانه‌وه به‌سه‌ریان هاتووه ، وتیشی چیرۆكه‌كه باس له منداڵێك ده‌كات كه خه‌ریكه نوقمی ده‌ریا ببێت و بخنكێت ، به‌ڵام له لایه‌ن دایكییه‌وه رزگاری ده‌بێت و دایكه‌كه خۆی ده‌بێته قوربانی و له كۆتاییدا ده‌خنكێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.