له ئەگەری پهشیمانبوونهوهی ئەمریکا لە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-35 به توركیا، ئهنقهره به نیازه رووبكاته وڵاتێكی دیكه.
ساڵی رابردوو پێنتاگۆن بڕیاریدا کە 50 فڕۆکەی ئێف-35 بفرۆشێت و ئەنقەرەش یەکێک بوو لە وڵاتانی ڕێگەپێدراو، بەڵام بەهۆی هەوڵی کڕینی سیستەمی دژەمووشەکی ئێس-400ی رووسی و زیندانیکرنی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا بە تاوانی تیرۆر، ئەمریکا لەو بڕیارەی پەشیمان بووهتەوە.
لهم بارهیهوه مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، توركیا پێویستیەكانی لە شوێنێكی دیكەوە دەستبەر دەكات، ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا فڕۆكەی ئێف-35ی پێنەفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رێگە بە وڵاتەکەی نەدات فڕۆکەی لۆكهید مارتینی ئێف-35 بەدەستبهێنێت، توركیا پێویستیەكانی لە شوێنێكی دیكەوە دەستبەر دەكات.
چاوشئۆغڵۆ هەروەها گوتی: باڵیۆزی وڵاتەكەی لە واشنتۆن، كە ماوەیەك لە مەوبەر بانگهێشتی توركیا كرابووەوە بە مەبەستی ڕاوێژكردن لەگەڵی دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا هێزەكانی ئیسرائیل چەند خۆپیشاندەرێكی فەڵەستینیان لە غەزە كوشت، دەگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.