Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:38

عه‌لی لاریجانی به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

توانی ١٤٧ ده‌نگ له‌ كۆی ٢٧٩ ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت
کوردستان TV
100%

له‌ دانیشتنی گشتی په‌رله‌مانی ئێراندا هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لی لاریجانی، محه‌مه‌د ره‌زا عارف و حه‌مید ره‌زا حاجی بابایی خۆیان پاڵاوت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه‌دا هیچ یه‌ك له‌و پاڵێوراوانه‌ نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویستی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنن.

له‌ قۆناغی دووه‌می ده‌نگدانه‌كه‌شدا بابایی له‌ خۆپاڵاوتن كشایه‌وه‌ و پشتگیری خۆی بۆ لاریجانی ده‌ربڕی. دوای ئه‌وه‌ی لاریجانی توانی ١٤٧ ده‌نگ له‌ كۆی ٢٧٩ ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنێت به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. عارف-یش كه‌ پاڵێوراوی ریفۆرمخوازه‌كان بوو ١٢٣ ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.