Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:03

کۆمپانیای لوک ئۆیلی رووسی سه‌رجه‌م چالاکیه‌کانی له‌ ئێران راگرت

به‌هۆی مه‌ترسی له‌ دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا
كۆمپانیای لوك ئۆیلی رووسی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی له‌ ئێران راگرت
کوردستان TV
100%

لوك ئۆیل كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیای رووسیایه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانیان له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌ ئێستادا به‌نیاز نین به‌رده‌وام بن له‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ناوخۆی ئێراندا. 

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی كۆمپانیای لوك ئۆیل رایگه‌یاند‌: وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌، له‌م قۆناغه‌دا به‌كرده‌یی و له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان چالاكییه‌كانیان له‌ ئێران راگرتووه‌. 

مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی بڵاوی كردبۆوه‌ كۆمپانیای لوك ئۆیل بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كه‌ی نه‌وتی مه‌نسووری و چه‌نگوله‌ له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتنی نوێ واژۆده‌كات. 

به‌ڵام له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین كۆمپانیا كه‌ زۆربه‌یان ئه‌وروپی بوون له‌وانه‌ش كۆمپانیای تۆتاڵ رایانگه‌یاند: به‌هۆی مه‌ترسی له‌ دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا، چالاكیه‌كانی خۆیان له‌ ئێران راده‌گرن. 

دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌ و هاوكات سزا ئابوورییه‌كانی تووندی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێران و سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ دا ده‌سه‌پێنێت كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران كاری بازرگانی ده‌كه‌ن. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.