Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:30

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى کشانه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ده‌کات

ئێران: ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێک ئێمه‌ش ده‌كشێینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند" دوو هەفتەیه‌ لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا گفتوگۆ ده‌كه‌ین و ئەم گفتوگۆیانەش تا چەند هەفتەی دیکە دەخایەنن و ئەگەر لەگەڵیان نەگەینە ئەنجامێک، ئێرانیش لە ڕێککەوتنی ناوه‌کی  دەکشێتەوە.

عێراقچی ڕوونیشی کردەوە، بە هاتنە دەرەوەی ئێران لەو ڕێککەوتنە هەموو بارودۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕێککەوتن و ئێران درێژە بە چالاکییە ناوه‌کییەکانی خۆی دەداتەوە و یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆ یەکلایەنەکانی خۆیان دەخەنەوە گەڕ و هاوکات بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش جێبەجێ ده‌کات."

پاش نزیکەی سێ هەفتە لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی، چین، ڕووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕایان گەیاندووە کە پابەندی مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەبن .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.