Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 17:32

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا عوسمان دێمبلی کێشه‌ى پێکانى نیه‌ له‌وپه‌ڕى باشى دایه‌ له‌گه‌ڵمان

له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌ى لیكیپى فه‌ره‌نسى
کوردستان TV
100%


دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا  له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌ى لیكیپى فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر پێكانى عوسمان دیمبلی  رایگه‌یاند  : باری جەستەیی یاریزانى ناوبراو  لەوپەڕی باشیدایە ، عوسمان ده‌توانێت بۆ یاریه‌كانى مۆندیال  و وه‌ یاریه‌ دۆستانه‌كه‌ى ئه‌مشه‌ومان  له‌به‌رامبه‌ر ئێرله‌ندا به‌شدار بێت بێ گرفت 

لێدوانه‌كه‌ى راهێنه‌ری فه‌ره‌نسا ، هه‌واڵێكى خۆشه‌ بۆ هه‌وادارانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌مه‌ڕ ئاماده‌یی ئه‌ستێره‌یه‌كیان بێ گرفت بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  كاتژمێر 10 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌میانى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى  ، هه‌لبژارده‌ى فه‌ره‌نسا میواندارى هه‌لبژارده‌ى ئێرله‌ندا ده‌كات 

عوسمان دێمبڵى له‌دوا یاری یانه‌كه‌ى له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا دووچارى پێكان هات له‌پاژنه‌ى پێیدا ، به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانى له‌گه‌ل یانه‌ى بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت له‌یاریه‌كه‌ دا 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.