Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:51

ئێران: ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌ یه‌مه‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ورَوپییه‌کان ده‌که‌ین نه‌ک هیچیتر

پرسی موشه‌كی بالستیك هێڵی سووره
عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
کوردستان TV
100%

عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: له‌سه‌ر پرسی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، ئاماده‌نین گفتوگۆ له‌سه‌ر هیچكام له‌ داواكارییه‌كانی ئه‌وڕوپا بكه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وان گفتوگۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ یه‌مه‌ن .

له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا رێبه‌رانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌ژێر گوشاری ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌ی دانووستانی به‌رفراوانترن له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌سه‌ر زۆرێك پرسی گرنگ و له‌ناویاندا پرسی پێگه‌ی ئێران له‌ یه‌مه‌ن.

جیا له‌مه‌ كۆتاییهێنان به‌ پشتیوانیی ئێران له‌ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن یه‌كێك له‌و 12 مه‌رجه‌ بوو كه‌ مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی 21ـی ئه‌م مانگه‌ بۆ ئێران داینا تا به‌ڵكو له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی ئێران به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ و خۆیان تووشی توندترین سزاكان نه‌كه‌ن.

عه‌باس عێراقچی وتی: به‌هۆی له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی مرۆیی و كۆتاییهاتنی نه‌هامه‌تییه‌كانی هاوڵاتییانی یه‌مه‌ن، پرسی ئه‌م وڵاته‌ ته‌نیا پرسێكه‌ كه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌وڕوپیی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین.

هه‌ڵبه‌ت عێراقچی له‌ چه‌شنی به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه‌شی وت كه‌ پرسی موشه‌كی بالستیك هێڵی سووری تیمی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌یه‌تیی.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.