Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:38

جیهان.. نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر دابه‌زی

به‌هۆی ئه‌گه‌ری گفتوگۆی ڕووسیا و سعودیه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان
جیهان.. نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی
کوردستان TV
100%

هه‌رچه‌نده‌ له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی و هه‌ر به‌رمیلێكی جۆری برێنت 80 دۆلاری تێپه‌ڕاند، به‌ڵام له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌گه‌ری گفتوگۆی ڕووسیا و سعودیه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان ، نرخی نه‌وت داكشانی زۆری به‌خۆوه‌ بینی .

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ هه‌ر به‌رمیلێكی خاوی برێنت دوو دۆلارو 61 سه‌نت دابه‌زیوه‌و به‌ 76 دۆلارو 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌‌كراوه‌ .

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێكی خاوی ئه‌مه‌ریكی سێ دۆلارو 21 سه‌نت له‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌و به‌ 67 دۆلارو 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو و له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌شدا له‌سه‌دا چوارو پۆینت نۆی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌‌ . 

هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی ئۆپیكیش به‌ 76 دۆلارو 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ . 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.