Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:24

سێرجیۆ رامۆس پەیامێک ئاراستەی محەمەد سەڵاح دەکات

ئێمە ھاورێی یەکترین بۆیە ھیوادارم محه‌مه‌د سەڵاح بە زوترین کات چاک ببیته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌دوای ئه‌وه‌ى له‌یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا محه‌مه‌د سه‌لاح و  سێرجۆ رامۆس له‌خوله‌كى 30ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون ، به‌هۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د سه‌لاح دووچارى پێكان ده‌بێت و یاریه‌كه‌ى پێ ته‌واو نه‌كرا به‌چاوى گریانه‌وه‌ یاریگاى جێهێشت .
دوای ئه‌م ڕووداوه‌ رامۆسى كاپتنى ریال مه‌درید له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆی له‌توێته‌ر په‌یامێك ئاراسته‌ى محه‌مه‌د سه‌لاحى میسری ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت 

 زۆر جار لە یاری تۆپی پێ کاری باش روودەدەن وه‌ھەندێک جاریش شتی خراپ دێته‌ ئاراوه‌ ، ئەوەی ئەمرۆ روویدا خراپەکە بوو بەداخەوە ، ئێمە ھاورێی یەکترین بۆیە ھیوادارم محه‌مه‌د سەڵاح بە زوترین کات چاک ببیته‌وه‌ ،  لە مۆندیالی رووسیا  2018 یەکتر ببینینەوە. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.