Erbil 4°C شەممە 18 کانوونی دووەم 04:03

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌رکرد

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانى, یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست
کوردستان TV
100%


 ڕۆژى شه‌ممه‌ 26/5/2018 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى, یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێى ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

1- به‌ هۆى بڕیار یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرانى یانه‌ى شه‌هیدان بریاردرا به‌ دوورخستنه‌وه‌ى تیپى لاوانى یانه‌ى شه‌هیدان له‌ خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، دانانى تیپى لاوانى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور له‌ شوێنى یانه‌ى شه‌هیدان.

2- سێ یاریزانى تازه‌پێگه‌یشتووان له‌ هه‌مان یانه‌ و یانه‌كانى دیكه‌یش ده‌توانن به‌ شێوه‌ى خواستن یارى بۆ تیپى لاوان له‌ خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان بكه‌ن، به‌ مه‌رجێك ته‌مه‌نى رێگه‌ى پێ بدات و دروست بێت.

3- خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان له‌ رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 22/6/2018 به‌رێوه‌ ده‌چێت، دواین كات بۆ وه‌رگرتنى لیستى ناوى یاریزانان رێكه‌وتى 10/6/2018 ده‌بێت.

4- له‌ یارى نێوان ئاكرێ و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ قۆناغى كۆتایی خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردنى وتنى قسه‌ى ناشیرین له‌ لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (ره‌وه‌ند به‌هائه‌ددین) ژماره‌ (3) بریاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو له‌ دوو یارى له‌ وه‌رزى 2018/2019.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

5- له‌ یارى نێوان زێره‌ڤانى و گاره‌ له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردن و وته‌ى ناشیرین به‌ ناوبژیوانان و دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م ره‌فتاره‌ له‌ لایه‌ن راهێنه‌رى زێره‌ڤانى (مه‌سعوود عوبێد) بڕیاردرا به‌:
• دوورخستنه‌وه‌ى ناوبراو تا كۆتایی خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

6- له‌ یارى نێوان خانه‌قین و سیروانى نوێ له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردنى و به‌رده‌وامى ره‌خنه‌كانى له‌ لایه‌ن راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى خانه‌قین (جومعه‌ جه‌بار) بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى و یاوه‌رى نه‌كردنى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

7- دواى راكێشانى تیروپشك بۆ قۆناغى كۆتایی خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان بڕیاردرا یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ بچێت:
• رزگارى × شێخان ـ یاریگه‌ى رزگارى
• ئاسۆ × خانه‌قین ـ یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى 2
• رۆژى هه‌ینى 1/6/2018 كاتژمێر 4:00 ـى ئێواره‌ یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

8- رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 31/5/2018 له‌ كاتژمێر 9:30 ـى شه‌و له‌ یاریگه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، یارى كۆتایی خولى پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ نێوان دهۆك و ئاكرێ ئه‌نجام ده‌درێت.

9- دواى داواكردنی نوێنه‌رى یانه‌ى بروسك بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌سه‌ر یارییه‌كانیان له‌ خولی پله‌دووی كوردستان و به‌ دروستی له‌ یاری نێوان بروسك و شێخان، به‌ڵام نوێنه‌ری یانه‌ی بروسك ئاماده‌نه‌بوو، بۆیه‌ بریاردرا به‌ ئه‌نجام نه‌دانى یارییه‌كانى یانه‌ى بروسك له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان و خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، تا نوێنه‌ریان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌كه‌یان، كه‌ له‌ رێكه‌وتی 22/5/2018 نووسیویانه‌، له‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌ نه‌بێت.

10- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك، كه‌ پێك هاتوون له‌ به‌رێزان (سه‌لام حوسێن، كرێكار زرار و دڵشاد ساڵح) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر داواكارى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ندرێن و برایه‌تى و ده‌رهاوێشته‌ى كاره‌ نادروسته‌كان و گومانه‌كانیان، له‌سه‌ر هه‌ردوو یارى نێوان (برایه‌تى ـ هه‌ندرێن) و (هه‌ولێر ـ زێره‌ڤانى).

11- وه‌رزى 2018/2019 ـى خولى نایابى كوردستان، له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتنى 22/10/2018 ده‌ست پێده‌كات.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.