Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:17

راهێنەری لیڤەرپوڵ : لێدانه‌که‌ى رامۆس له‌محه‌مه‌د سه‌لاح وه‌ک یاریزانى موساره‌عه‌ وابوو که‌ڕووبه‌رووی بوویه‌وه‌

پیرۆزبای له‌یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌كه‌م له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خوله‌كه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ى له‌یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا لێڤه‌رپول له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دووچارى شكست هات به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، له‌و یاریه‌دا محه‌مه‌د سه‌لاح دووچارى پێكان هات له‌خوله‌كى 30ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ كه‌به‌هۆیه‌وه‌ یاریه‌كه‌ى پێ ته‌واو نه‌كرا و یاریگاى جێهشێت به‌چاوى گریانه‌وه‌ . 

له‌دوای یاریه‌كه‌ یۆرگن كلۆبى راهێنه‌ری لێڤه‌رپول له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ میدیاكانى لێدوانى دا به‌م شێوه‌یه‌ : 

ناوبراو رایگه‌یاند : پیرۆزبایم بۆ ریال مه‌درید له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خوله‌كه‌ ،  ئه‌وه‌ى به‌لامه‌وه‌ تێبینیه‌  پێكانى محه‌مه‌د سه‌لاح له‌یاریه‌كه‌دا كه‌نه‌یتوانى به‌رده‌وام بێت له‌گه‌لمان به‌هۆیه‌وه‌ یاریه‌كه‌ گۆڕا له‌كاتێك ئێمه‌ پێویستمان پێى هه‌بوو به‌رده‌وام بێت له‌گه‌لمان . 

كلۆب له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كه‌ى له‌یاریه‌كه‌ رایگه‌یاند : تا خوله‌كى 30 له‌تایمى یه‌كه‌م ئاستمان به‌رز بوو له‌یاریه‌كه‌ به‌ڵام وه‌ك رامگه‌یاند پێكانى سه‌لاح ئاراسته‌كه‌ى گۆڕى كاریگه‌ری هه‌بوو به‌سه‌ر یانه‌كه‌مان 

كلۆب : ده‌خوازم محه‌مه‌د سه‌لاح به‌شداری یاری مۆندیال بكات و ئه‌و دووچارى پێكانی قورس بووه‌ ، به‌هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ى 


راهێنه‌ری لێڤه‌رپول ڕاشیگه‌یاند : نیگه‌رانم له‌هه‌ڵه‌كانى گۆلپارێزى یانه‌كه‌مان كه‌ دواتر باجه‌كه‌مان دا ئه‌میش به‌له‌ده‌ست دانى نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا . 

 
كلۆب له‌سه‌ر رامۆس رایگه‌یاند : لێدانه‌كه‌ى رامۆس له‌محه‌مه‌د سه‌لاح وه‌ك یاریزانى موساره‌عه‌ وابوو ، كه‌به‌شێوه‌ى توند رووبه‌رووی بوویه‌وه‌ كه‌دواجار دووچارى پێكان هات و یاریگاى جێهێشت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.