Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:00

له‌ ئێران مامۆستایه‌کی زانکۆ سووکایه‌تیی به‌ سوونه‌ مه‌زهه‌به‌کانی بلوچستان ده‌کات

دانیشتووانی شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌م زانكۆیه‌ ئه‌نجامدا
له‌ ئێران مامۆستایه‌كی زانكۆ سووكایه‌تیی به‌ سوونه‌ مه‌زهه‌به‌كانی بلوچستان ده‌كات
کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئێران كه‌ تیایدا مامۆستایه‌كی " زانكۆی ئازاد "ـی شاری زاهیدان سووكایه‌تیی به‌ سوننه‌ مه‌زهه‌به‌كانی پارێزگای سیستان و بلوچستان ده‌كات، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ دانیشتووانی شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌م زانكۆیه‌ ئه‌نجامدا.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا مامۆستا  "ح.س " سووكایه‌تیی به‌ گه‌لی به‌لوچ و دانیشتووانی سوننه‌ مه‌زهه‌بی شاری زاهیدان ده‌كات و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ جه‌نجاڵییه‌كی گه‌وره‌ ده‌رووست ده‌بێت و له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆ به‌ فه‌رمانی داواكاری گشتیی پارێزگای سیستان و بلوچستان ده‌ستگیر ده‌كرێت، راگری زانكۆكه‌شه‌ وتوویه‌تی ئه‌م مامۆستایه‌ له‌كار لادراوه‌.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ دانیشتووانی ئه‌م پارێزگایه‌ به‌ هۆی باوه‌ڕیان به‌ ئایینزای سوننه‌ به‌رده‌وام له‌ژێر سێبه‌ری جیاكاری به‌رپرسانی حكومه‌تدا بوونه‌ و به‌رده‌وامیش ناڕه‌زاییه‌تیان ده‌بڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.