Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:24

ریاڵ مەدرید بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانه‌کانى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێنا

كه‌ریم بنزیما و گاریس بێل سه‌ركردایه‌تى بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌یان كرد
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژى  شه‌ممه‌ له‌شاری كییڤ له‌یاریگاى ئۆلۆمپى هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و لێڤه‌رپول رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ ، له‌یاریه‌كه‌دا ریال مه‌درید توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌دا تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك . 

گۆله‌كانى ریال مه‌درید له‌ڕێگاى یاریزانان ، كه‌ریم بنزیما و گاریس بێل دوو گۆل تۆماركران ،گۆله‌كه‌ى لێڤه‌رپول له‌ڕێگاى یاریزان سادیۆ مانى تۆماركرا

له‌و یاریه‌دا له‌خوله‌كى 30ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ محه‌مه‌د سه‌لاحى میسرى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لێڤه‌رپول له‌یاریه‌كه‌ دووچارى پێكان هات و یاریگاى جێهێشت و نه‌یتوانى به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ریال مه‌درید 


 ریال مەدرید بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک بوە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و بۆ جاری سیانزەیەمیش لە مێژویدا جامەکەى بەرزکردەوە

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.