Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:36

ئه‌مریکا و تورکیا رێکه‌وتن له‌سه‌ر سه‌قامگیر کردنی ئاسایش له‌ منبج

تا ئێستا ورده‌كاریی ئه‌م پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌
ئه‌مریكا و توركیا رێكه‌وتن له‌سه‌ر سه‌قامگیر كردنی ئاسایش له‌ منبج
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ دوو قۆڵیی پلان بۆ سه‌قامگیركردن و پاراستنی ئاسایش له‌ منبج دابڕێژن و هاوكاری یه‌كتریی بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی رایانگه‌یاند، ئه‌م دوو وڵاته‌ ئامانج و هێڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پلانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی منبج دیاریكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاریی ئه‌م پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌ردۆغان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی نوێ له‌ خاكی سووریادا ده‌ستپێده‌كات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.