Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:11

سوننەکان هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی گەورە دەکەن

تا ئێستا دادگای فیدرال ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی بەفەرمی پەسند نەكردووە
سوننەكان هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی گەورە دەكەن
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێكی سوننە رایگەیاند بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراقەوە بەم نزیكانە هاوپەیمانیەتێكی گەورەی سوننە رادەگەیەندرێت كە هەموو هێزە سوونە براوەكانی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت.

نورە بەجاری ، ئەندامی یەكێك لە لیستەكانی سەر بە سووننە رایگەیاند لایەنە سوننەكان بەشێوەی لیستی جیاوازەوە چوونە ناو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئەوەش كاری كردە سەر رێژەی ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێنا، روونیشیكردەوە ئێستا جموجۆڵێك لەلایەن سەرانی سوننەوە هەیە بەمەبەستی راگەیاندنی هاوپەیمانیەتێكی گەورەی سوننە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو كە بتوانێت نوێنەرایەتی هەموو هێزەكانی سوننە بكات لە گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەتدا.

نیگەرانی خۆشی نەشاردەوە لەبارەی سەختی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق لە ئەنجامی ناكۆكییەكان لەبارەی پێشێلكاری و پرۆسەی ساختەكاری كە لەو هەڵبژاردنە كرا كە لە 12ی ئەم مانگە بەڕێوە چوو و تا ئێستا دادگای فیدرال ئەنجامەكانی بەفەرمی پەسند نەكردووە.    

 

 

 سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.