فیلمی سینه‌مایی " زاگرۆس" كه سینه‌ماكاری كورد" سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه" كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه ، بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات له دوو فێستیڤاڵی جیهانی گرنگ له وڵاته‌كانی سكۆتله‌ندا و رۆمانیا به‌شداری ده‌كات .
ئه‌م فیلمه له 71 ه مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی " ئێدنبێرگ " كه به یه‌كێك له پێنج كۆنترین فێستیڤاڵه سینه‌ماییه جیهانییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت ، له به‌شی فیلمه ئه‌وروپییه‌كاندا به‌شدار ده‌بێت .
چالاكییه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه له رۆژانی ( 18 بۆ 29 ) ی حوزه‌یران له ئێدنبێرگ له سكۆتله‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت ، كه ساڵانه زیاتر له 400 میدیاكار و زیاتر له هه‌زار و 300 به‌رهه‌مهێنه‌ر و شاره‌زایان له بواری سینه‌ما تێیدا به‌شدار ده‌بن .
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و فیلمه له 17 ه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ترانسلڤانیا كه به گرنگترین فێستیڤاڵی سینه‌مایی له رۆمانیا هه‌ژمار ده‌كرێت له به‌شی پێشبركێی ئه‌م فێستیڤاله‌دا به‌شدار ده‌بێت .
ئه‌م فێستیڤاڵه له رۆژانی 25ی ئایار بۆ 1ی حوزه‌یران له رۆمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت .
جێی باسه فیلمی زاگرۆس له ژماره‌یك فێستیڤاڵی جیهانی گرنك به‌شداریكردووه و ژماره‌یك خه‌ڵاتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.