به پێی سه‌رچاوه‌كان 1000 چه‌كداری داعش له سنووری جه‌له‌ولادان و پۆلیس دیاله‌ش هه‌واڵه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌ر نیوز زیاتر له 1000 چه‌كداری داعش له‌ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا، له گونده‌كانی ئیسلاح ، نیدا، شێخ باوه، ئوم حنته، و ناوچه‌كانی و مه‌نسوریه نه‌فت خانه دان و له‌شێوه‌ی گروپی 50 كه‌سی ده‌ستییان به چالاكییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا كردۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌م ژماره‌ی زۆره‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه عه‌قید غالب عه‌تیه، وته‌بێژی پۆلیسی دیاله به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان سه‌باره‌ت به بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له سنووری جه‌له‌ولا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زێده‌رۆیی تێداكراوه‌و بۆ ئه‌وه‌یه دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه تووشی ترس و تۆقاندن ببنه‌وه‌و بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه تووشی شله‌ژان ببێته‌وه.
ئاماكرده‌نی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.