به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان سعودیا و رووسیا تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن تا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر بكه‌ن و بیگه‌یه‌نن به یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران له ئاست فرۆشی نه‌وت تووشی ببێت دوای ده‌رچوونی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتوویه‌تیی كه به ده‌رچوونی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاته زلهێزه‌كان، ئابلۆقه‌ی فرۆشی نه‌وتیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌م وڵاته. هه‌رچه‌نده له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی ئه‌وڕوپیی ده‌ڵێن به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن تا ئێران بتوانێ درێژه به فرۆشی نه‌وتی خۆی بدات و تاران بتوانێ پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی به‌ده‌ست بگات.
پێش ئه‌وه‌ی ئێران به‌هۆی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای بخرێته سه‌ر، دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئوپێك بوو، به‌ڵام له ئێستادا پله‌ی سێیه‌می هه‌یه.
هاوكاتیش سعودیا كه خوازیاری زیادكردنی گوشارهكانه بۆسه‌ر ئێران، رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌یه له ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران، ئه‌و دابه‌زینه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه به به‌رهه‌مهێنانی زیاتری نه‌وتی خۆی.
به‌ڵام جیا له سعودیا رووسیاش سه‌رباری ئه‌وه‌ی پشتیوانی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز راگه‌یاندووه، سه‌رقاڵی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ سعودیا به مه‌به‌ستی زیاتر كردنی به‌رهه‌مهێنانی رێژه‌ی نه‌وتی خۆی و پێچدهچێت هه‌ردووكیان ئاماده‌بن تا بۆ نه‌هێشتنی نیگه‌رانی وڵاتانی به‌ركارهێنه‌ری نه‌وت، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆیان زیاتر بكه‌ن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.