Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:21

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌نێوان ریال مه‌درید - لێڤه‌رپول به‌ڕێوه‌ده‌چێت

شارى كییڤ له‌ئۆكرانیا میوانداری هه‌ردوو یانه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  26ى ئایاری 2018 كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ،یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌نێوان ریال مه‌درید پاڵه‌وانى دوو وه‌رزى پێشوو ، لێڤه‌رپول به‌ڕێوه‌ده‌چێت . 

   یاریگای ئۆلۆمپسکی  له‌شارى كییڤ میوانداری هه‌ردوو یانه‌ ده‌كات ، ریال مه‌درید به‌و ئامانجه‌ یاریده‌كات بتوانێت نازناوى سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت  ، هه‌موو هه‌وڵێكى یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ براوه‌بێت له‌م وه‌رزه‌ بتوانێ نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌دوای ئه‌وه‌ى له‌جامى شای ئیسپانیا و له‌لالیگا نه‌یتوانى ببێته‌ پاڵه‌وان ، بۆیه‌ هه‌وڵه‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌یه‌ بتوانن له‌م وه‌رزه‌ نازناوێك به‌ده‌ست بهێنن ئه‌ویش له‌ئه‌مشه‌ودا هه‌وڵی بۆی ده‌ده‌ن .


له‌به‌رامبه‌ردا لێڤه‌رپول به‌پشت به‌ستن به‌ محه‌مه‌د سه‌لاح ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ و ژماره‌یه‌كى دیار له‌ڕێزه‌كانى لێڤه‌رپول ، وه‌به‌پالپشتى سه‌رجه‌م یاریزانانى پێكهاته‌كه‌ ، ده‌یانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید براوه‌بن له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.