دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری بە خەرجکردنى بڕى 652 هەزار دۆلارى ئەمریکى دا، وەک لیستى (دوو)ى ئهمساڵی تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى تواناسازى، کە (54) دەرچووى تواناسازى لێى سوودمەند دەبن، ئێستا وهزارهتهكه کاتى دابەشکردنى چەکەکان دیاری دەکات.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: پێشتر لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاری دابوو بە خەرجکردنى ئهو بڕه پارهیه، بەڵام بەهۆى چەند کێشەیەک لە بانك خەرجکردنى ئەم بڕە پارەیە دواکەوت، ئێستاش وەزارەتى خوێندنى باڵا کاتى دابەشکردنى چەکەکان ڕادەگەیەنێت.
دهشڵێت سهرجهم ئهو دەرچوانەى بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە، كه ناویان لە لیستهكهدا هاتووه، لە ڕێکەوتى 27ـی ئهم مانگهوه تاوهكو 13ـی مانگی حوزهیران سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.