Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:47

ئه‌مریکا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر تورکیا تا ده‌ستبه‌ردارى کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى روسى بێت

(400-S) به‌ پێشكه‌وتووترین سیسته‌مى به‌رگرى دژه‌ مووشه‌كى ئاسمانى داده‌نرێت
ئه‌مریكا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر توركیا تا ده‌ستبه‌ردارى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى روسى بێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیك دوێنى چوارشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2018، مایك پۆمپیۆ بۆ كۆنگرێس ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى داوه‌ كه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا درێژه‌ ده‌داته‌ هه‌وڵه‌كانى به‌ مه‌به‌ستى بێهیواكردنى توركیا له‌ كڕینى (400-S) چه‌كى سیسته‌مى به‌رگرى روسى.

پۆمپیۆ هه‌روه‌ها به‌ كۆنگرێسى وتوه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن تا توركه‌كان بهێڵینه‌وه‌ له‌ شوێنێك كه‌ ئه‌وان هه‌رگیز چه‌كى (400-S) یان به‌ده‌ست نه‌كه‌وى، و من باوه‌ڕم هه‌یه‌ كه‌ هێشتا چه‌كى سیسته‌مى به‌ڕگریان نییه‌ و ئێمه‌ ئومێده‌وارین توركیا هه‌رگیز خاوه‌نداریتى چه‌كى (400-S) نه‌بێت.

هاوكات پرسیاریكیان ئاراسته‌ى مایك پۆمپیۆ كردبوو ده‌رباره‌ى چه‌كى (F-35s)، داخوا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڕیارێكى ده‌كردبوو ده‌رباره‌ى كڕینى توركیا بۆ چه‌كى (F-35s)، له‌ وڵامدا پۆمپیۆ وتویتى من هیچ بڕیارێكم ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

جیى ئاماژه‌یه‌ توركیا و روسیا پێشتر ڕێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا بۆ جێگیركردنى سیسته‌مى (400-S) له‌سه‌ر سنووره‌كانى توركیا له‌لایه‌ن روسیاوه‌، ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ پێشكه‌وتووترین سیسته‌مى به‌رگرى دژه‌ مووشه‌كى ئاسمانى داده‌نرێت و ده‌توانرێت ئاڕاسته‌ى مووشه‌ك له‌ دوورى 600 كیلۆ مه‌تر بدۆزیته‌وه‌ و تێكیبشكێنیت.


وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.