Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:23

به‌غدا.. خۆکوژێک له‌ به‌رده‌م پاڕکێک خۆی تەقانده‌وه‌

ویستویه‌تی بچێتە نێو پاركێكی شاری یارییەوە
به‌غدا.. خۆكوژێك له‌ به‌رده‌م پاڕكێك خۆی تەقانده‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24ى 5ى 2018، له‌ ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌ ناوچه‌ى شوعله‌ى شیعه‌ نشینى باكوورى به‌غداى پایته‌ختى عێراق، ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.

به‌ پێى هه‌واڵێ رویته‌رز ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى خۆكوژیه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و خۆكوژه‌كه‌ بومبێكى پشتێنى به‌ستووه‌ ویستویه‌تی بچێتە نێو پاركێكی شاری یارییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەی لێكراوە به‌ڵام له‌ ده‌روازه‌ى پاركى سه‌قلاویه‌ خۆی تەقاندۆتەوە و  به‌گوێره‌ى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 4 كه‌س كوژراون و 15 دیكه‌ش برینداربوونه‌.

له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ و سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ رووداوه‌كه‌ .
 

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.