كتێبی "دادگاییكردنی جه‌للا ددادگاییكردنی عه‌داله‌ت " كه له‌لایه‌ن " موحسین ئه‌دیب" ی نووسه‌ر و توێژه‌ر نووسراوه ، له ناوه‌ندی سارا له شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه بۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ت له رۆمانى "شارى مۆسیقاره سپییه‌كان"ى به‌ختیار عه‌لى، بۆیه كۆى كتێبه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه قسه بكات و شرۆڤه‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ت بكات.
له به‌رگى دواوه‌ى كتێبه‌كه نووسه‌ر په‌ره‌گرافێكى كورتى نووسیوه و هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت كتێبه‌كه له ته‌نیشت عه‌داله‌ته‌وه باسى لێبورده‌یى و هزرى ناتوندوتیژیشى كردووه، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت به پشكى خۆى به‌شدار بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌یى و هزرى ناتوندوتیژى.
جێی باسه ، دادگاییكردنی جه‌للا ددادگاییكردنی عه‌داله‌ت له هه‌شت به‌ش پێكهاتووه، نووسه‌ر له ته‌واوى كتێبه‌كه ته‌نیا به‌شێكى رۆمانه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام كۆى توێژینه‌وه‌كه‌ى له‌باره‌ى چه‌مكى عه‌داله‌ته .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.