Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:59

له‌ کۆریا فیلمی "دواهه‌مین ئامێز" خه‌ڵات ده‌کرێت

باس له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی فه‌زای ئینته‌رنێت ده‌كات
کوردستان TV
100%


فیلمی كوردی " دواهه‌مین ئامێز " له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی منداڵان و لاوانی كوریای باكوور ، توانی ببێته‌ براوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ رۆژنی ( 10 بۆ 17 ) ی ئه‌م مانگه‌ له‌ وڵاتی كۆریای باكوور به‌رێوه‌چوو ، سامان حوسێن پوور كاری ده‌رهێنانی بۆ " دواهه‌مین امێز " كردووه‌ و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ( 3 ) هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی ئێرانی توانیان چوار خه‌ڵاتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبهێنن .

فیلمی " دواهه‌مین ئامێز " باس له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی فه‌زای ئینته‌رنێت ده‌كات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو خێزانه‌كان ، فیلمه‌كه‌ چیرۆكی منداڵێكمان بۆ باس ده‌كات كه‌ به‌ هۆی سه‌رقاڵ بوونی خێزانه‌كه‌ی به‌ ئینترنێت و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ لایه‌ن خێزانه‌كه‌ی پشتگوێ ده‌خرێت و به‌ ناچاری په‌نا بۆ ئامێزی باپیره‌ نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌بات سه‌ره‌نجام ده‌بینێت ئه‌ویش مردووه‌ .

سامان حوسێن پوور كاری نوسین و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م فیلمه‌ ئه‌نجامداوه‌ و " زانیار لوتفی " وێنه‌ی فیلمه‌كه‌ی گرتووه‌ و " محه‌مه‌د ته‌وریوه‌ریان " كاری ده‌نگی بۆ فیلمه‌كه‌ كردووه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.