Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:01

پۆمپیۆ: ئه‌مریکا قورسترین سزا به‌ درێژاى مێژوو به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت

ئه‌گه‌ر ئێران سیاسه‌تى ڕێگاى شه‌ڕانى نه‌گۆڕێت
Pompeo
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دوێنى رۆژى دووشه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2018، له‌ ڕێكخراوى هێریته‌یج چه‌ند وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر ئێران و ستراتیژى نوێى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد. 

مایك پۆمپیۆ له‌ ڕێكخراوى هێریته‌یج هۆشدارى دا و ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه‌ به‌هێزترین سزاى ئابوورى له‌ مێژوودا بسه‌پێنێت بۆ  سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر ئێران سیاسه‌تى ڕێگاى شه‌ڕانى نه‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها پۆمپیۆ وتى: ئێران هه‌رگیز دووباره‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى نابێت تا زاڵبونى خۆى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بسه‌پێنێت.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ وته‌كانیدا ڕاێگه‌یاند: ئه‌مه‌ ته‌نها ده‌ست پێكردنێكه‌ و سزاكان به‌ئازار ده‌بن و ئه‌مانه‌ به‌هێزترین سزا ده‌بن له‌ مێژوو له‌ كاتى ته‌واو بونى .

پۆمپیۆ لیسته‌یێكى 12 مه‌رجى گۆڕان له‌ لایه‌ن وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌خاته‌ پێش ئێران و له‌ نێو ئه‌و مه‌رجانه‌دا هاتووه‌ داوا ده‌كات ڕژێمى ئێران رێز له‌ سه‌روه‌رى حكومه‌تى عێراق بكات و پێویسته‌ سوپاى له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌ و پێویسته‌ ئێران هه‌موو به‌ندكراوه‌ هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكی و هاوپه‌یمانى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌ى ئازاد بكات و له‌نێو مه‌رجه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ ئێران پێویسته‌ به‌رهه‌مهێنانى یۆرانیۆم به‌ ته‌واوى بوه‌ستێنێت و هه‌رگیز ده‌ستنه‌كاته‌ دروستكردنى پلوتۆنیۆم، ئێران ده‌بێت به‌بێ هیچ مه‌رج و سانسۆرێك سه‌رجه‌م بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى له‌ سه‌رانسه‌رى وڵات ئاشكرا بكات.

هه‌روه‌ها پۆمپیۆ وتیشی: كاتێك ته‌ماشاى لیسته‌كه‌ بكه‌یت ده‌زانى لیسته‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك درێژه‌، به‌ڵام ئه‌م 12 مه‌رجانه‌ زۆر داواكارى پێداویستن، درێژى لیسته‌كه‌ به‌ ساده‌یى مه‌ودایێكه‌ بۆ ڕه‌فتاره‌ پیسه‌كانى ئێران و ئێمه‌ لیسته‌كه‌مان دروست نه‌كرد ئه‌وان خۆیان دروستیان كرد به‌و كارانه‌یان .

پۆمپیۆ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌نێوان مه‌رجه‌كاندا پێویسته‌ ئێران كۆتاى بهێنێت به‌ پشتیوانییه‌كانى بۆ حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن و ده‌بیت هه‌موو هێزه‌كانى له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌ و هه‌ره‌شه‌كانى بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرێت و هه‌روه‌ها واز له‌ گرووپه‌ چه‌كدارێكان بهێنیت هه‌روه‌ك تالێبان و قاعیده‌ و واز له‌ پشتیوانى بۆ حزبولـله‌ و حه‌ماس بهێنێت.

پۆمپیۆ له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وتى: ئه‌گه‌ر ڕژێمى ئێران له‌ پێناو خۆى و هاوڵاتیانى سیاسه‌ته‌كانى نه‌گۆڕێت ئه‌وكات سزاكان قورستر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران یارى جوان به‌ تۆپه‌كه‌ بكات ئه‌وا به‌ڵێنى ئه‌وه‌ ئه‌ده‌م كه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا یارمه‌تى ئێران به‌ ته‌واوى بدات و دووباره‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئابووریى جیهان ده‌كاته‌وه‌ و په‌یوه‌ندى دبلۆماسى كراوه‌مان ده‌بێت له‌ گه‌ڵ تاران.

هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ ئه‌وه‌ ئاواتى ئه‌مریكایه‌ كه‌ هیوا ده‌خوازێت ئاشتى و ئاسایش به‌رهه‌م بهێنێت بۆ خه‌ڵكى ئێران كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست ره‌وشى ئابووریى و باچى سیاسه‌تى سه‌قه‌تى حكومه‌تى ئێران ده‌ده‌ن. 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌رباره‌ى رێككه‌وتنى ناوه‌كى 2015ى نێوان زڵهێزه‌كان و ئێران وتى: دواى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، هاوپه‌یمانه‌كانمان پیان باشه‌ بمێننه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌ كۆنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و  ئه‌وه‌ ته‌نها راى خۆیانه‌ و به‌ڵام هیواى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وروپا كار بكات له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌ سزادانى ئێران تا ئێران ڕازى ده‌بێت له‌ ڕێكه‌وتنیكى به‌هێزى نوێ.

وه‌رگێران: سیروان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.